یەکێتی ئەورووپا چوار رێکخراوەی ئێرانی بە لیستی گەمارۆکانی زیاد کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێتی ئەورووپا چوار ڕێکخراوەی ئێرانی گەمارۆ دا بە بیانووی ئەوەی کە درۆنی داوەتە مسکۆ.

ئەنجومەنی یەکێتی ئەورووپا پاگەندەی کرد کە چوار ڕێکخراوەی ئێرانی گەمارۆ دەدات کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ رووسیا بەرهەم دێنن.

یەکێتی ئەورووپا 87 ڕێکخراوەی لە وڵاتانی چین، ئۆزبەکستان، ئیمارات، سووریا و ئەرمەنستان بە لیستی گەمارۆکان زیاد کردووە بە بیانووی یارمەتی دانی رووسیا بۆ دەوردانەوەی گەمارۆکان.