دوای ئەوەی هەواڵی شەڕ و کوودەتا لە ناو کەمپی حزبێکی کوردی دژە ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان بڵاو بووەوە، پێکادانی چەکداری روویدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دواى گرژیه‌كانى دوو ڕۆژى ڕابردوى نێوان هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى حزبی كۆمه‌ڵه‌ی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ پێكدادان ڕویداو به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵیش دوو كوژراو و ژمارەیەک بریندار هه‌یه‌.

دوای 15 ساڵ جیابونەوە و لە گەرمەی بشێوییەکانی ساڵی رابردووی ئێران، دوای ئەوەی عەبدوڵا موهتەدی سەرکردەی حزبی دژە شۆڕشی کۆمەڵە، یەکگرتنەوەی خۆی لەگەڵ چەند کەسێکی نەیاری ئێران لەوانە کوڕی شای دیکتاتۆری پێشووی ئێران راگەیاند، بە ناوەندگیری و گوشاری ئەمریکا و ئیسرائیل ئەم دووباڵەی حزبی دژە ئێرانی کۆمەڵە یەکگرتنیان راگەیاند بۆ ئەوەی زیاتر دژی کۆماری ئیسلامی کار بکەن.

هەر لە سەرەتاوە زۆربەی چەکدارانی ناو ئەم حزبە دژی کوڕی شا و دارودەستەکەی بوون و لەبەر هەرەشە و گوشاری ئیسرائیل و ئەمریکا ناچارکرابوون و نەیاندەوێرا دەنگ هەڵبڕن کە چی دوای ماوەیەک ناڕەزایەتییەکان ئاشکرا بوو.

دوێنێ ئەم دوو باڵەی کۆمەڵە دووبارە بەشەڕ هاتن و هەڵیانکوتاوە سەر یەکتر و جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند.

ئەم دوو باڵە ئەمڕۆ بە دووشکا و قەناس هێرشیان کردۆتە سەر یەکتر و چەند چەکداری یەکتریان‌کوشت.

سەرچاوەکانی هەواڵی هەرێمی کوردستان رایانگەیاندووە کە بە هۆی شەڕی نێوان چەکدارانی کۆمەڵەوە کوژراو بریندار هەیە لە سنووری سلێمانی.