سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەورووپاییەکان پێیان وابوو دەتوانن لە بشێوییەکاندا ئامانجەکانیان بپێکن، وتی: بەڵام ئێستا پەشیمانن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا قسەی لە سەر چەندین بابەتی سەرەکی و‌گرینگی ئێستای وڵات و ناوچەکە کرد.

ڕەئیسی باسی لە بابەتەکانی وەک فرۆشتنی نەوتی ئێران، پەیوەندی لەگەڵ سعوودیە، بەرجام،سەفەری خۆی و ئەنجومەنی وەزیران بۆ وڵاتانی ناوچەکە و ئەمریکای لاتین کرد.

ڕەئیسی سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانی نەهێشتنی گەمارۆکان رایگەیاندکە لە دانوستاندا تا ئاستێکی باش بەرەوپێشەوەچوون هەیە.

سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی سەفەری بۆ هەندێ وڵاتی ئەمریکای لاتین وتی: تەنیا ڕوانگەمان لە سەر چەند وڵات نییە ودەفرایەتی وڵاتانی دیکە بەکاردێنین.