بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران لە تویتەر نووسی: کارەساتی نوقم بوونی سەرئاوگەڕیێک کە سەدان پەنابەری لە خۆ گرتبوو، لە ئاوەکانی مەدیتەرانە لە نزیک کەناراوەکانی یونان دڵتەزێنە.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەرپرسیارێتی ڕۆژاوا نیسبەت بە قەیرانی پەنابەران جەختی کرد: ڕۆژاوا ناتوانێت هەمبەر قەیرانی پەنابەران بە ئەم شێوە نابەرپرسیاری ڕابگەیێنن، چونکوو ڕیشەی زۆربەی کۆچە نایاساییەکانی خەڵکی ئاسیا و ئەفریقا بۆ ڕۆژاوا،سیاسەتەی هەڵەی ئەمریکا و ئەورووپا لە ئەو ناوچانەیە.