فەرهاد شامی سەرۆکی ناوەندی مێدیایی هەسەدە لە ئەگەری ڕوودانی شەڕێکی تەواو ەل دژی کوردستانی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرهاد شامی سەرۆکی ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ڕایگەیاند کە ئەگەری ڕوودانی شەڕێکی گەورە لە دژی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان هەیە.

فەرهاد شامی هەروەها وتیشی ئەگەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەڵوێستێک لە دژی هێرشەکانی تورکیا نەگرێت، کوودەتایەک لە دژی پڕۆژەی هاوپەیمانی نێودەولەتی بۆ شەڕ دژی داعش دێتە ئاراوە.

ناوبراو جەختی کرد ئەگەر حکومەتی تورکیا هێرشێکی بەربڵاو دەست پێبکات، ئەوا شەڕ داوێنی ناوچە داگیرکراوەکانیش دەگرێتەوە.