بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی جەهادی ئیسلامی فەلەستین و شاندی هاوڕێی، پرسی فەلەستینی پرسی سەرەکی جیهانی ئیسلام وەسف کرد و لەسەر پاڵپشتی ئێران لە ئامانجەکانی فەلەستین و وقدس و پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕەوای گەلی فەلەستین لە دژی ئیسرائیل جەختی کرد.
زیاد نەخالەش جەختی کرد: گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە باشترین دۆخ لە بواری ئامادەیی و یەکگرتن لە بەرانبەر ئیسرائیلن دەتوانن لە بەرانبەر هەر جۆرە دەستدرێژییەکی ئیسرائیل بوەستن و سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنن.