یەکێک لە نوێنەرانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە گەلی ئەو وڵاتە هەرگیز ئیزنی گەڕانەوەی پارتی هەڵوەشاوەی بەعس بۆ سەر ساحەی سیاسی عێراق نادات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، جاسم مووسەوی یەکێک لە نوێنەرانی دەوڵەتی یاسا جەختی کرد کە گەڕانەوەی پارتی هەڵوەشاوەی بەعس بۆ ساحەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە وەهمە چونکوو ئەوان بەشێک لە ڕابردوون و ئیدی ناگەڕێنەوە.

ناوبراو زیادی کرد: گەلی عێراق بەتواوەتی دژی هاوکاری لەگەڵ ئەو پارتەن. بەعس بووەتە هۆی شەهادەتی سەدان هەزار عێڕاقی و ئێمە هەرگیز لەبیری ناکەین.