وەزیری دەرەوەی ئێران هەر ئێستا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیسەل بێن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە بۆ دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتە تاران.

شازادە فەیسەل بێن فەرحان ئالی سعوود لە گەڵ ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

پێشتر رۆژنامەی رای الیوم نووسی: بێن فەرحان پەیامێکی گرینگی مەلک سەلمان بێن عەبدولعەزیڵ پاشای سعوودی بۆ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دێنێت.

دوای حەوت ساڵ پەیوەندی ئێران و عەرەبستان ئاسایی بووەتەوە