وەزیری کارەبای عێڕاق ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە هەموو قەرزە گازییە دواکەوتووەکانی خۆی بە ئێرانی داوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، زیاد فازل وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە هەموو قەرزە گازییەکانی ئێران دراوەتەوە و لە ئەنجامی کەم بوونەوەی هاوردەی گازی ئێران، بەرهەمهێنانی کارەبای عێڕاق 2 هەزار مێگاوات دابەزیوە.

ناوبراو شەوی هەینی جەختی کرد: هەموو قەرزەکانی هاوپەیوەند بە کڕینی گاز لە ئیران دراوەتەوە.