گۆڤاری بلومبێرگ بە پێی بەڵگەی دامەزراوەکان و کارناسانی وزە ڕایگەیاند کە ئاستی هەناردە کردنی نەوتی ئێران لە پێنج ساڵی ڕابردوو، واتا دوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا ە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گەڕانەوەی دووبارەی گەمارۆکان گەییشتووەت بانترین ئاستی خۆی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا، ئێران زیاترین ئاستی هەناردە کردنی نەوتی خاوی لە پێنج ساڵی ڕابردوو دوای گەڕاندنەوەی دووبارەی گەمارۆکان، ئەنجام داوە و بوونی خۆی لە ئاستی ژێئۆپۆلۆتیک تۆکمە کردووەتەوە.

بلومبێرگ بە پێی بەڵگەکانی دادگای ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، FGEئامارەکانی کۆمپانیای هەواڵگری کاڵا زیادی کرد کە لە کاتی گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لە ساڵی 2018 هەناردە کردنی نەوتی ئێران گەییشتووەتە بانترین ئاستی خۆی.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە زیاترین هەناردە کردنی نەوتی ئێران بەرەو چین بووە.