محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند بە ئەو مامەڵەی لەگەڵ بەغدا دەكرێت كورد شەرمەزاركراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدی حاجی مەحمود لەچاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، هەرێمی كوردستان شەرمەزاركراوە، بەهۆی ئەو مامەڵەی لەگەڵ بەغدا دەكرێت، پەرلەمانتارانی كورد لەبەغدا نەیانبردووەتەوە، دۆڕاندوویانە.

دەشڵێت: ئێمە گەیشتووین بە چ قۆناغێك؟ داوای پارە لە بەغدا دەكەین، لێی دەپاڕێینەوە، ئەوان وەڵامنادەنەوە، لەكاتێكدا پیشتر ئەوان دەهاتن لە هەولێر حكومەتیان پێكدەهێنا، چاویان لە پشتیوانی كورد بوو.

هەروەها وتی: ئێمە هەست دەكەین كورد سەربڕدراوە، بەڵام قەبوڵی ناكەین، بەرگری دەكەین، نابێت كورد رادەستی بەغدا ببێت