بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دوای گەرانەوەی لە سەفەری سێ وڵاتی ڤێنزۆئێلا، کوبا و نیکاراگۆئە وتی: هەموو سەفەرەکانی دەوڵەت لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوەییە.
وتیشی: ئەمریکای لاتین ناوچەیەکی ستراتێژیکی جیهانە. پاشەکەوتی سروشتی زۆر و مرۆڤی بلیمەتی تێدایە و ساڵانێکی زۆرە ئەو وڵاتانە لە بەرانبەر نیزامی چەوسێنەریدا خۆراگری دەکەن.
رەئیسی زیادی کرد: ئێمە لە سیاسەتی دەرەوەیدا بنەمای کارمان لە سەر هاوسەنگی لە پەیوەندی گرتن لە گەڵ وڵاتانی جیهان داناوە.
رئیسی جەحتی کرد: هەر وڵاتێکی جیهان بیەوێت پەیوەندی باش و سازێنەر لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ببەستێت ئێمە بە لەرچاو گرتنی بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات پەیوەندی باش دەگرین.