سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ هەڵبژاردن نەكرێت تا 2026 هەڵبژاردن ناكرێت وهۆشداری دەدات لەوەی، ئەگەر جووڵەیەک نەکەن تا ئەو كاتەش سەختە شتێك بەناوی هەرێمی كوردستانەوە بمێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە تویتێكدا نوسیوتەیت: ئەگەر ئەمساڵ هەڵبژاردن نەكرێت، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق تا ساڵی 2026 ناتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات، ئەمەش بەهۆی كۆتایهاتنی تەمەنی كۆمسیۆنی عێراق لە سەرەتای ساڵی 2024.

دەشڵێت: هەڵبژاردنی كۆمسیۆنی نوێ لە ساڵی 2025 كە ئەوان سەرپەرشتی هەڵبژاردنە نیشتمانییەكانی عێراق دەكەن ‌و تەنها دوای ئەوە دەتوانن سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكان بكەن لە هەرێمی كوردستان.

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ وتیشی: تا ئەو كاتەش سەختە شتێك بەناوی هەرێمی كوردستانەوە بمێنێت، ئەگەر ئێستا نەجوڵێین بۆ پاراستنی