پۆلیسی تورکیا 21 هاووڵاتی بیانی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ داعش و پەکەکە دەستبەسەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا ڕایگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە دوو شاری بوورسا و قەیسەریە 21 هاووڵاتی بیانی بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە و داعش دەستبەسەر کراون.

پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاندووە کە گومانلێکراوان 24 کەسن کە تا ئێستا تەنیا 21 کەسیان دەستگیر کراون و گەڕان بە دوای سێ کەسەکەی تردا درێژەی هەیە.