بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆرش ئەمرۆ ئێوارە لە دیدار لە گەڵ زیاد نەخالە، سکرتێری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین ووەفدی هاوڕێ وتیان: دۆخی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ هەفتاد ساڵ لەمەوپێشدا زۆر جیاوازە.
ئایەتوڵا خامنەیی جەختیان کرد: دوژمنی زایۆنی ئەمڕۆ لە هەڵوێستی لاوازی و کاردانەوەدایە و ئەم دۆخە نیشان دەدات کەجرووپەکانی بەرخۆدان و جەهادی ئیسلامی فەلەستین رێگاکەیان دروست ناسیوە و بە ژیری لەم رێگایەدا دەڕۆنە پێشەوە.
ڕێبەری شۆرشی ئیسلامی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە لە ئامانج و کارە گەورەکاندا تا کاتێک کە مەترسیەکان بە گیان نەکڕدرێت، ئامانجەکان نایێنە دی.
وتیشیان: ئەمڕۆ بە لوتفی خوا هێز و توانایی گرووپەکانی بەرەخۆدانی فەلەستین وجەهادی ئیسلامی رۆژبەرۆژ زیاتر دەبێت و شکستی ئەم دواییەی رژێمی زایۆنی لە شەڕی پێنج رۆژە نیشانەی ئەم بابەتەیە.
ئەوەشیانوت: جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە شەڕی ئەم دواییەی غەززە تاقی کرایەوە و ئێستا دۆخەکە بۆ رژێمی زایۆنی لە چاو هەفتاد ساڵی رابردوو گۆراوە.
جەختیشیان کرد جەهادی ئیسلامی ودیکەی گرووپەکانی بەرەخۆدانی فەلەستین کلیلی سەرەکی بەرەنگاربی لە گەڵ رژێمی زایۆنیان دۆزیوەتەوە و بەهێزیی گرووپەکانی بەرخۆدان لە کەرتی رۆژاوایی
کلیلی سەرەکی بەچۆکدا هێنانی دوژمنی زایۆنیە کە دەبێ ئەم رێگا درێژەی هەبێت.