فەرماندەی هێزی وشکانی ئەرتەش وتی: سنوورەکانی کوردستان لە ئاسایشی تەواو دان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر کیومەرس حەیدەری فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەرتەش لە کۆنتڕۆڵ و‌چاودێری سنوورەکانی وڵات، رایگەیاند: سنوورەکانی کوردستان لە ئاسایشی تەواو دان.

ئەمیر حەیدەری بە ئاماژە بە رەسەد و چاورێری چرکەیی سنووری پارێزگای کوردستان وتی: هێزی وشکانی ئەرتەش و هێزی پۆلیس بەردەوام و بە هاوکاری یەکتر ئاسایشی سنوورەکان دەپارێزن.

وتیشی؛ هێزی سنووریی تیپی 228ی هێرشبەری سەقز سێ ساڵە نێردراوەتە سنوورە ڕۆژاواییەکانی ئێران کە بە باشی ڕاسپاردەییەکانیان تەواو کردووە.