ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا داوای لە بەرپرسانی وڵاتەکەی کرد کە بە پێی یاسا بەرەوڕووی چالاکیی لادەرانی جنسی و ڕەگەزی ببنەوە و حکومەت پێوەندیی لەگەڵ ئەمریکا بپچڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا داوای لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد کە یاسایەکی قایم بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هاورەگەزخوازەکان دەربکەن.

ناوبراو لە پەیامێکدا وێڕای داخوازی لە بەرپرسانی عێڕاق بۆ دانانی یاسایەک بۆ بە تاوان ناسینی لادەریی جنسی و رەگەزی و بەتایبەتی هاوڕەگەزبازی، جەختی کرد: ئەبێ لەگەڵ وڵاتێک کە نامنەی هاوڕەگەزخوازی و ئاژاوە لە جیهانە، لە هەموو ئاستێکدا پێوەندیی بپچڕێت؛ هەر ئەو جۆرە کە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل تاوانە.