بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە لە ئیمارات لەگەڵ هاوتایانی فەڕەنسی، ئەڵمانی و بریتانیایی خۆی گفتوگۆی کردووە.
باقری وتی: سەبارەت بە هەندێ بابەتی جێی نیگەرانی هەردوو قسەمان کردووە.
ئەم رۆژانە هەواڵی زۆر لە دانوستانی ئێران و وراتانی رۆژاوایی دەبیسنرێت و ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمز چاپی لەندەن نووسی، ڕابێرت ماڵی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران رایگەیاندووە لەم دواییانەدا چەند جار لەگەڵ ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان دیداری بووە.