ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق نیسبەت بە مەترسییەکانی کەمپی ئەلهەول لە سووریا لە دژی ئاسایشی ئەو وڵاتە و جیهان، هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەوازین نیوز، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا جەختی کرد کە کەمپی ئەلهەولی سووریا، هەڕەشە و مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی عێراق و هەموو جیهان دێتە ئەژمار.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو کەمپە ئەبێ کۆ بکرێتەوە. ئێمە منداڵگەلێک لە ئەو کەمپە دەبینین کە بەرەیەکی نوێ پێشکەشی جیهان دەکەن. ئەو منداڵانە قوربانیی تیرۆریزمن.

ئەعرەجی لەسەر گرینگایەتی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەوەی کە وڵاتانی جیهان، هاووڵاتییەکانی خۆیان لە ئەو کەمپە ببەنە دەرەوە جەختی رد و وتی: حکومەتی عێراق هەزار و 369 بنەماڵەی لە ئەو کەمپەوە گواستووەتەوە تا ئامادەیان بکات بۆ گەڕانەوە بۆ ناو کۆمەلگا بە شێوەیەک کە تا ئێستا 800 بنەماڵەگەڕاوەتەوە نێو کۆمەڵگای عێڕاق.