ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا سێنتکام لە بریندار بوونی 22 سەربازی ئەمریکی بەهۆی ڕووداو لە کۆپتەرێک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ، سێنتکام، لە ڕوودانی ڕووداوێک بۆ کۆپتەرێکی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و بریندار بوونی 22 سەربازی ئەرتەشی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە گوێرەی بەیاننامەی سێنتکام، ئەو ڕووداوە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو 11 ی جوون ڕووی دا و لێکۆڵینەوەکان لە ئەو بارەوە درێژەی هەی.

سێنتکام پاگەندەی کرد کە ناوچەیەک کە ئەو ڕووداوەی تێدا ڕووی داوە، لەلایەن هیچ دوژمنێکەوە هیرشی نەکراوەتە سەر.