وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران هاوپەیوەند بە پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕوانگەیەکی بنەڕەتی و ڕوونی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر ئەوەی کە ئایا دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕێککەوتنی ناڤۆکییە یان لە چوارچێوەیەکی دیکەدایە، ڕایگەیاند: وەڵام ئێمە بە ئەو پرسیارە سەخت نییە و لە هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕوانگەی ڕوون و بنەڕەتیمان هەیە.

ناوبراو وتی:ئێران هیچکات ڕەوتی دیپلۆماتیکی ڕانەگرتووە و پیوەری ئێمە مێدیاکان نییە بەڵکوو کردنەوەی لایەنی بەرانبەرە.

هەروەها لەسەر ئازاد کردنی داراییە بلۆکە کراوەکانی ئێران وتی: ئەوە بابەتێکی گرینگی دیپلۆماتیکە و درێژەی هەیە و بەهۆی ناوبژیوانەکانەوە شوێنگیری دەکەین.

گەشەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی یەکمایەتی ئێمەیە

ئێمە پێشوازی لە پێوەندی لەگەڵ میسر دەکەین و گەشەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی یەکمایەتی ئێمەیە.

هیوادارم ئاڵوگۆڕی زیندانیان لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئەنجام بدرێت

کەنعانی هاوپەیوەندی بە ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەم دواییەدا وتی: هیوادارم لە نێوان ئێران و ئەمریکاش ئەو ئاڵوگۆڕییە ئەنجام بدرێت.

هەروەها سەبارەت بە سەفەری ڕەئیسی بۆ ئەمریکای لاتین وتی: لە هیندسەی سیاسی جیهان ڕۆڵی ئەمریکای لاتین زۆر گرینگە و لە سەر داوای سەرۆکی وڵاتانی ئەمریکای لاتین ئەنجام دراوە و بڕیارە بەڵگەی هاوکاری لە بواری جیاواز واژۆ بکرێت.

ئاسایشی ناوچەکە ئەبێ بەدەستی وڵاتانی ناوچەکە دابین بکرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هاوپەیمانی ناوچەیی و دەریایی وتی: بەنماەی بیری ئێمە لە ناوچەکە هاوکاری بەکۆمەڵ بە مەبەستی دابینی ئاسایشی ناوچەکەیە. و ئێمە پێمان وایە ئەو ئاسایشە ئەبێ لەلایەن خودی وڵاتانی ناوچەکەوە دابین بکرێت.

ناوبراو دریژەی دا: دژی بوونی هێزە بیانییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاین کەواتە هاوکاری ناوچەیی دەتوناێت بیانووی بوونی هێزە بیانییەکان ببڕێت.

هەروەها سەبارەت بە سەفەری بەرپرسانی هەرێم بۆ ئێران وتی: ڕاوێژەکانی ئێمە لەگەڵ حکومەتی عێڕاق بەردەوامە و سەبارەت بە بابەتی هەرێم یەکێک لە ئەو بابەتانەی کە گفتوگۆی لەسەر کرا جێبەجێ کدنی ڕێککەوتنی ئەمنیەتی ئیران و عێراو هاوپەیوەند بە قایم کردنەوەی سنوورە اهوبەشەکانی دوو وڵاتەکە و چەک داماڵینی هێزە چەکدارە دزە شۆڕشەکان لە ئەو ناوچە بوو. ئیران چاوەڕوانی تەواو کردنی ئەو ڕێککەوتنەیە.