بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، کێشەکانی خەڵکی عێڕاق لە سێبەری بەردەوام بوونی هەوڵە تیرۆریستییەکان لە ناوچە ئازاد کراوەکان و کەرکووک لەلایەن داعشەوە درێژەی هەیە.
لە دریژەی ئەو ڕاپۆرتە هاتووە: ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراق هاوکات لەگەڵ گەڕانەوەی بنەماڵە داعشییەکان لە کەمپی ئەلهەول بۆ عێراق ئەنجام دەدرێت. ئەو هەوڵە بە پاڵپشتی ئەمریکا و لە ژێر گوشاری ئەو وڵاتە لەسەر عێڕاق بۆ گەڕاندنەوەی بەنەماڵە داعشییەکان ئەنجا دەدرێت کە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.