لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بەو پێشنیازەی یەکێتی درا کە تیایدا بەغدا مامەڵەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ پارێزگای ناڕازی هەرێم لە ڕووی بودجەوە بکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند، "بڕگەی پارێزگاكان بە دڵی یەكێتی پەسەندكرا و تەمویلی پارێزگا داخڵ كرا".

دەقی ئەو بڕگەیەی كە پەیوەندیدارە بە پارێزگای ناڕازیەوە لە پرۆژە یاسای بودجەدا:

ێ‌- حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ئەولەویەتدان بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و خانەنشینان، لەگەڵ پابەندبوون بە خەرجکردنی شایستەکانی وەبەرهێنان بۆ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی ئەو پێوەرانەی لەم یاسایەدا دانراون .

ب - بەپێچەوانەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕگەی (ێ‌)، بە تەمویلکردنیشەوە.