شرۆڤەکاری سیاسی عێڕاقی، ئامانجی هەڵبژاردنی و هەوڵ بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیی وەکوو دوو هۆکاری سەرەکی هەندێک کۆڕی سیاسی بۆ گەڕاندنەوەی بنەماڵە داعشییەکان لە سووریا بۆ ڕۆژاوای عێڕاق ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی پێی وایە کە بە ئەگەری زۆرەوە لە پشت داکۆکی هەندێک سیاسەتوانی ئەو وڵاتە بۆ گەڕاندنەوەی بنەماڵە داشعییەکان لە کەمپی ئەلهەولی سووریا بۆ ناوچەی ڕۆژاواییەکانی عێراق، پلانگەلێک هاوپەیوەند بە گۆڕینی دیمۆگرافی و هەروەها بەرنامەی هەڵبژاردنی هەیە.

حازم باوی زیادی کرد: زۆربەی کۆڕە سیاسیەکان بەتایبەتی لە پارێزگای نەینەوا و ئەنبار بە شێوەی سەرسووڕهێنەر داکۆکی دەکەن لەسەر گەڕاندنەوەی بنەماڵە داعشییەکان بۆ ئەو ناوچە.