حسێن ئارسان ئەندامی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، دوای ئەوەی دوێنێ بەیانی لەشاری سلێمانی تەقەی لێکراوو سێ فیشەکی بەرکەوت، پاش مانەوەی کەمتر لە 17 کاتژمێر لەنەخۆشخانەدا، ئەمڕۆ گیانى له‌ده‌ستدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی دوێنێ کاتژمێر 10:30 خولەک، هێرشێکی چەکداریی لەبەردەم دەرگای نوسینگەی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، لەشاری سلێمانی ئەنجامدراو هەوڵی تیرۆرکردنی ئەندامێکی ڕێکخراوەکە درا.

ئەو ئەندامەی میزۆپۆتامیا کە تەقەی لێکرا، پەنابەری سیاسیی کوردستانی تورکیا بوو و ساڵانێکە لەشاری سلێمانی دەژی، ناوی تەواوی حسێن ئاراسانەو لەساڵی 1978 لەئیزمیر لەدایکبووە و خەڵکی شاری ماردینه‌.

ئارسان پاش مانەوەی کەمتر لە 17 کاتژمێر لەنەخۆشخانەو لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیک گیانی لەدەستدا.

ڕوداوه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌، ئاسایش‌و دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی تائێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژەکەیەوە نەدرکاندوە.