ڕۆبۆتێک بە هۆشی دەستکردەوە ئاوا بار هێنراوە تا زەڵاتە چێ بکات. لێکۆڵەران لە سیستەمی تۆڕی دەماری بۆ پەروەردەی ئەو ڕۆبۆتە کەڵکیان وەرگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئینترستینگ ئینجینرینگ، داهاتووی پیشەکان پێوەند دراوە بە ڕۆبۆتەکانەوە. چێشت لێنانیش یەکێک لە ئەو ئەرکانەیە کە لە ڕۆبۆتەکاندا زۆر پێشکەوتووە. بەم پێیە ڕۆبۆتەکان بەزوویی بە قەد مرۆڤ لە چێشت لێناندا ئازا دەبنەوە.

لێکۆڵەرانی زانکۆی کەمبریج یەکەم هەنگاویان لە ئەو بارەوە بارەوە هەڵناوە. ئەوان ڕۆبۆتێکی چێشت لێنەریان ڕاهێناوە تا لە کاتی دیتنی ڤیدیۆی چێشت لێنان، بتوانێت چێشت لێ بنێت.

ئەو ڕۆبۆتە بە شێوەیەک داڕێژراوە تا 8 شێوەی چێ کردنی زەڵاتە لە تاقیگەکان ئەنجام بدات. لێکۆڵەران لە کاتی کۆ کردنەوەی شیوەی چێ کردنی زەڵاتەکە لە خۆیان ڤیجیۆیان هەڵگرتووە و بە یارمەتی ئەوە ڕۆبۆتەکەیان فێر کردووە.