بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبولفەزل عەموویی بە ئاماژە بە ساڵڕۆژی هێرشی تیرۆریستی داعش بۆ سەر مەجلیس سەبارەت بە لایەنەکانی ئەو جەنایەتە ڕایگەیاند: دەستگیرییەکانی ئەم دواییەی ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران ئاشکرای کرد کە مونافقین لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەجلیس کە شەش ساڵی لەمەوپێش ڕووی دا، ڕۆڵی هەبووە.
ناوبراو وتیشی: لە ئەو جەنایەتە مونافقین زانیاریان کۆ کردبووەوە و ڕادەستی داعشیان کردبوو و هەواڵی بە بەڵگەوە لە ئەو بارەوە لە بەردەستی ئێران هەیە.
وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس وتیشی:سەلماندنی ڕۆڵی مونافقین لە هێرشی تیرۆریستی داعش بۆ سەر مەجلیس نیشانەیەکی دیکە بۆ پاڵپشتانی مومافقین لە وڵاتانی ئەورووپیە کە بەردەوام لە ژیر ناوی جیاواز بۆ مونافقین هەلێک دەڕەخسێنن و ئەبێ بزانن کە ئەوانیش بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە ئەو جەنایەتە دەستیان هەبووە.