ئابووری زانێکی عێراقی بە هۆشداریی بە نوێنەرانی پەرلەمانی عێڕاق ڕایاگەیاند کە بەش خوازی حزبی لە پەسەند کردنی بودجەی ئێستای وڵات و سەرەنج نەدان بە بەرژەوەندی نەتەوەیی زەنگی مەترسی لە خێرا بوونەوەی هەڵوەشانەوەی ئابووری عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کارناسێکی کاروباری ئابووری عێراق بە هۆشداریی بە هۆشداریی بە نوێنەرانی پەرلەمانی عێڕاق ڕایاگەیاند کە بەش خوازی حزبی لە پەسەند کردنی بودجەی ئێستای وڵات و سەرەنج نەدان بە بەرژەوەندی نەتەوەیی زەنگی مەترسی لە خێرا بوونەوەی هەڵوەشانەوەی ئابووری عێراقە.

کەناڵی هەواڵی سپۆتنیک لە گفتوگۆ لەگەڵ عومەر عەلبووسی کارناسی کاروباری ئابووری عێراق ئامادەی دایە سەر دژایەتی دەوڵەت و پەرلەمانی عێڕاق سەبارەت بە دەنگدان لەسەر بودجەی ئەمساڵ.

ناوبراو دەڵێت: هۆکاری پەسەند نەبوونی یاسای بودجەی ئەمساڵ کێشە و دژایەتی پارتە کوردییەکان لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان لەسەر داهاتی نەوتی هەرێم و کۆمپانیای هەناردەکاری نەوت بۆ دەرەوەی وڵاتە و هەروەها گەڵاڵەی پاشەنازی زۆرەملێ 10 لەسەدی لە سوودی داهاتی نەوتی لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانی خۆجەییە.

ئەو کارناسە ئاوا باسی دەکات کە ئەو کێشە و دژایەتییە لەسەر بودجە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئابووری عێراق.