بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی ئەمریکی لە هەفتەکانی دواییدا لە کاردانەوە بە پاگەندەی مێدیاکانی تورکیا سەبارەت بە دەستپڕاگەیشتنی هێزەکانی کوردی سووریا بە سیستەمی مووشەکی هایمارسی ئەمریکا وتوویانە ڕاستە کە ئەو سیستەمە لە سووریا جێگیر کراوە بەڵام واشنتۆن نە ئەوەی خستووەتە بەردەستی کوردەکان و نە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکیان لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو سیستەمە مووشەکییە ڕاهێناوە بەڵکوو ئەمریکا لە ئەو مووشەکانە بۆ پارێزەری لە هێزەکانی خۆی لە سووریا بەکار دەهێنێت.
گۆڤاری فۆربز هۆکاری گواستنەوەی ئەو سیستەمە مووشەکییەیان هەڕەشە کردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە لایەن ڕووسیا وەسف کردووە.
ئەو گۆڤارە ڕایگەیاندووە کە ئەوە قورسترین چەکێکە کە تا ئێستا لەلایەن ئەمریکا لە سووریا جێگیر کراوە. لە ڕوانگەی ڕایان بولەوە، ئەو بابەتە بە واتای نەچوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا لە داهاتوویەکی نزیکە.