فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لە پەیامێکدا بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی، سپاسی ڕێبەری کرد بۆ لوتفی بە بەسیجیەکان و گرووپە جەهادەییەکان و جەختی کردە سەر ئامادەیی بەسیجییەکان بۆ شەڕێکی گەورە و جەهاد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای قسەکانی ڕێبەر لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی و لوتفیان بە بەسیجی و گرووپە جەهادییەکان، سەرلەشکەر سەلامی لە پەیامێکدا دەسخۆشیی لێیان کرد.

لە دەقی ئەو پەیامەدا هاتووە: ئەو قسانەی سەبارەت بە ڕۆڵی بەسجیییەکان لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو کردتان ، قیامەتی لە دڵی بەسیجییەکان دروست کرد و گیانی تازەتان بە بەسیج دایەوە.

بە نوێنەرایەتی لە هەموو بەسیجییەکان لە ئەو هەموو لوتف و روانینە بەرز و هەستە جوانە بە ڕۆڵە بەسیجییەکانی خۆتان لە ناخی دڵەوە دەسخۆشی دەکەم.