باڵوێزی عومان لە میسر لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی پێوەندی خۆی لەگەڵ میسر و چارەسەر کێشەکان جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، عەبدوڵڵا بێن ناسر ڕحبی باڵوێزی عومان لە میسر جەختی کرد کە ئێران ئامادەیی خۆیی بۆ دەستپێکردنەویە پێوەندی لەگەڵ میسر و چارەسەر کێشەکان دوای نێوبژیوانی عومان ڕاگەیاندووە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: بەرپرسانی ئێرانی لە سەفەری هەیسەم بێن تارق ادشای عومان بۆ تاران، لەسەر ئامادەیی خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو پێوەندییە و وەلانانی کێشەکان کە لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە، جەختیان کردووە.

ڕەحبی زیادی کرد: سەفەری پادشای عومان بۆ میسریش لە درێژەی هەو بۆ ناوبژیوانی کردنی نێوان تاران و قاهیرە و دەستپێکردنەوەی پێوەندییە دوولایەنەکان، ئەنجام دراوە.