بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، لەراپرسییەكی بۆردی توێژینەوەی ستاندەر كە بەهەردوو شێوازی ئۆنلاین و فۆرمی كاغەزی بۆ (9064) كەس لەهەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە پرسیار كراوە كە ئایا ڕادەستكردنی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی عێراقی لە بەرژەوەندی خەڵكی هەرێم بوو؟
لەوەڵامدا (7175) كەس بەبەڵێ وەڵامی داوەتەوە كە دەكاتە (79.2%)كۆی دەنگدەران و(1534) كەس بەنەخێر وەڵامی داوەتەوە كە دەكاتە (16.9%) كۆی دەنگدەران و(355) كەسیش بەنازانم و سپی وەڵامی داوەتەوە كە دەكاتە (3.9%) كۆی دەنگدەران