بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەبار عوودە ، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەی عێراق، جەختی کرد کە ئەمریکا وشتیوانی دەکات لە هەشت گرووپی ڕێکخراوی تیرۆریستی لە نزیکی سنوورەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان.
وتیشی: ئەمریکا لە رێگای جۆراوجۆرەوە پشتگیری شەش گرووپی چەکدار دەکات لە نزیکی سنووری ئێران و عێراق لە ناوچەی هەرێمی کوردستان. ئەمریکا هەوڵ دەدات ئەم هەرێمە بکاتە گۆڕەپانی شەڕی ناوچەیی لە رێگای بەکارهێنانی کارتی گرووپە چەکدارەکانەوە.
زیادیشی کرد: ئێمە دژی چالاکی ئەم گرووپە چەکدارانەین و بوونیان لە عێراق بە نایاسایی دەزانین بەڵام ئەمریکا یاری بە ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دەکات و بە پشتیوانی دارایی لە گرووپە چەکدارەکان بە دروشمی جۆراوجۆر ، خەریکە ئەم ناوچە بەرەو هەڵدێر دەبات.
راشیگەیاند کە لە ئێستا دا هەشت بۆ دە گرووپی تیرۆریستی لە سنووری ئێران لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێن.