ڕێبەری باڵای ئێران، ئیمام خومەینی بناغەدانەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بە پێشەنگی مێژوو وەسف کرد و وتیان: پێشەنگان ناسڕدرێنەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی لە ڕێوڕەسمی یادی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی ، رایانگەیاند کە پێشەنگانی مێژوو نەک ناسڕدرێنەوە کە بەلاڕێشدا نابرێن .

وتیشیان: ئیمام خومەینی کەسایەتییەکی هەمە لایەنە بوو کە لایەنەکانی شەخسیاتی ئەوان لە شێخی تووسی و ئەبوو عەلی سینا بەرفراونتر بوو. پێشەنگی زانستی دینی، شەرع و فقە، فەلسەفە، عێرفانی نەزەری، سیاسەت بوو و گۆڕانکاری لە نیزامی مرۆڤیدا کرد.

ڕێبەری جەختیان کرد کە دەبێ بەرەی داهاتووی وڵات لە گەڵ کەسایەتی ئیمام خومەینی زیاتر ئاشنا بکرێن. ئیمام حکوومەتی سیاسی پاشایەتی تێکشکاند و دیمۆکراسی خستەجێگای و بەم شۆڕشەی چەوسێنەری بۆ ئازادی گۆڕی. و ئیمام پرسی فەلەستینی کردە یەکمایەتی جیهانی ئیسلام.

وتیشیان : ئیمام خومەینی لە ئاستی وڵات، ئوممەتیئیسلام و‌جیهان سێ کاری گەورەیان کرد کە هەرگیز ناسڕدرێتەوە، یەکەم لە ئاستی وڵاتدا ، شۆرشی ئیسلامییان بەدیهێنا و لە ئاستی ئوممەتی ئیسلامیدا رابوونی ئیسلامی ڕێکخست و پرسی فەلەستینی کردە یەکمایەتی جیهانی ئیسلام و لە ئاستی جیهانیشدا زیندوو‌کردنەوەی لایەنی رۆحی و مەعنەوییەت بوو کە دووبارە لە جیهاندا بووژایەوە و لە ژێر پێلەقەی سیاسەتە مادی خوازانەکاندا دەرهێندرا.

ئایەتوڵا خامنەیی سەبارەت بە پیلانەکانی دوژمنان دژی ئێران وتیان: دەزگای هەواڵگری و ئەمنی رۆژاوا پشتیوانیی دارایی، چەک و‌چۆڵ و میدیایی لە بشێوییەکان کرد .

وتیشیان: دوژمن پیلانی دارشتبوو لە بشێوییەکاندا و پێیوابوو کە کاری کۆماری ئیسلامی تەواو بووە . گەمژەکان دووبارە هەڵەیان کرد.

ئەوەشیان وت کە دوژمن لە ئێستاوە تۆپخانەکانی خۆی بەرەو لای هەڵبژاردنی داهاتووی ئێران هەڵکردووە.