فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران رایگەیاند کە ئێران هاوپەیمانیی دەریایی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە پێکدێنێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریادار شەهرام ئێرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش رایگەیاند کە هاوپەیمانی هاوبەشی هێزی دەریایی ئێران لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەوانە عەرەبستان و ئیمارات بەمزوانە رێکدەخرێت.

ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ وڵاتانی ناوچەکە گەیشتوونەتە ئاستێک کە ئەگەر بڕیار بێت ئاسایشیان دابین بێت دەبێ هاوکاری یەکتر بکەن.

دەریادار ئێرانی وتی: سەرەڕای هاوپەیمانی دەریایی نێوان ئێران، رووسیا و‌چین لە ئاستی ناوچەکەشدا ئێران هاوپەیمانی لە گەڵ وڵاتانی دەوروبەر پێکدێنێت.

ئیمارات، عەممان، بەحرەین، قەتەر، عێراق، پاکستان و هیند لەم هاوپەیمانیەدا دەبن.