سەرچاوە خۆجەییەکان لە جێگیر کردنی سیستەمی مووشەکی هایمارس لەلایەن سەربازانی ئەمریکاوە لە نزیکی کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلقودس عەرەبی، سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئەمریکا سیستەمی مووشەکی هایمارسیان لە نزیکی کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگیر کردووە.

ئەو سەرچاوەگەلە جەختیان کرد کە سوپای ئەمریکا لە ڕۆژانی ڕابردوو سیستەمی مووشەکی هایمارسیان ناردووەتە پارێزگای دەیرەزوو کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانە.

ئامانج لە ئەو هەوڵە، بەرەوڕوو بوونەوەی هێرشی گرووپە دژە ئەمریکییەکان لە ئەو بەری ڕووباری فراتە کە لە ناوەڕاستی دەیرەزوورەوە تێدەپەڕێت.