بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری خەلیفە شاهین ئەلمرر وەزیری ڕاوێژکاری ئیمارات وێرای یاد کردنی ئیمارات وەکوو هاوبەشێکی بازرگانی زیادی کرد: پێوەندی دوو وڵاتەکە لە دوو ئاستی دەوڵەتی و کەرتی تایبەت پەرە دەستێنێت.
خەلیفە شاهین ئەلمرر وەزیری ڕاوێژکاری ئیماراتیش لە ئەو دیدارەدا لەسەر ویستی ئیمارات بۆ پەرەپێدان بە پێوەندییەکان لەگەڵ ئێران جەختی کرد.