وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران چاوەدێری هەیە بە سەر جووڵە ناوچەییەکانی ئیسرائیل .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە تویتەر نووسی: هیچ جووڵەیەکی ناوچەیی ئیسرائیل لە کۆنترۆڵی ئێران دەرناچێت و ئێران چاوەدێری هەیە بە سەر هەموویاندا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هێلانەی جاڵجاڵۆکە جێگای متمانە نییە کە پشتی پێوە بدەی و هەوڵ بۆ پەرەپێدان بە بوونی ناوچەیی، نابێتە یارمەتیدەری بنیاتە لەرزۆکەکەی ئیسرائیل. گەلانی جیهان ڕقیان لە ئیسرائیل هەیە و داهاتوویەکی نییە.