مێدیاکانی کۆریای باکوور ڕایانگەیاند کە سێئول و واشنتۆن خەریکی دانوستان سەبارەت بە ڕێگاکانی ئازاد کردنی پارە بلۆکە کراوەکان لە کۆریای باشوورن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری کۆریا ئێکۆنۆمیک دەیلی لە سەرچاوە دیپلۆماتیکەکانی کۆریای باشوورەوە ڕایگەیاند: کۆریای باشوور وئەمریکا خەریکی گفتوگۆ بۆ ڕێگاکانی ئازاد کردنی 7 ملیار دۆلار پارەی ئێرانن کە لە ئەو وڵاتە بلۆکە کراوە.

بەرپرسێکی کۆریای باشوور هیوای باشتر بوونی پێوەندی ئێران و وڵاتەکەی و کۆتایی هاتنی ئاڵۆزییەکانی خواست.