مێدیاکانی ئیسرائیل باسیان کرد کە هاوپەیمانی پاگەندەیی ئەو ڕژێمە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی لە دژی ئێران شکستی هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیا عبری زمانەکان ڕایانگەیاند کە پەرەسەندنی پێوەندی ئێران و میسر، گۆڕانکارییەکی نەخوازراو بۆ ئیسرائیلە.

مێدیا عبری زمانەکان ڕایانگەیاند: ئێران هەوڵ دەدات ئەو هاوپەیمانییەی ک ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بۆ گەمارۆی سیاسی و ئابووری ئێران پێکی هێنابوو، شکست پێبهێنێت.

کارناسێکی کاروباری وڵاتانی عەرەبی ڕایگەیاندووە: میسر خەریکی ئاسایی کردنەوە و پەرەپێدانی پێوەندی لەگەڵ ئێرانە و ئاستی پێوەندی دیپلۆماتیک لە نێوان ئەو دوو وڵاتە لە کاردارەوە بۆ باڵوێز بەرز بووەتەوە.