میدیای عێراقیی ڕایدەگەیەنێت کە ڕێککەوتن کراوە بۆ لابردنی ئەو گۆڕانکارییانەی پەیوەست بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دووشەممە میدیا عێراقییەکان ئاشکرایان کرد، ڕێککەوتنی سیاسی کراوە و بڕیاردراوە گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق لاببرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەجیاتی گۆڕانکارییەکان سود لە دەقی ڕێککەوتنەکەی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم وەرگیراوە و هەندێک بڕگەی تێدا دەستکاریکراوە.

بڕیارە شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبەغدا دواین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە بودجەی عێراق و پشکی هەرێم تاوتوێبکەن.