سوڵتانی عومان و شاندی هاوڕێی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەیسەم بێن تارق ئالی سەعید سوڵتانی عومان و شاندی هاوڕێی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران دیدار و گفتوگۆیان کرد.

ڕێبەری ئێران لە دیدار لەگەڵ سوڵتانی عوممان وتی: ئێمە پێمان واتە پەرەسەندنی پێوەندی دوو وڵاتەکە لە هەموو بوارەکان لە بەرژەوەندی دوولایەنەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیدار لەگەڵ سوڵتانی عوممان ئاماژەی دایە سەر مەترسیی بوونی ئیسرائیل لە ناوچەکە و زیادی کرد: سیاسەتی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی، دروست کردنی کێشە و نەبوونی ئاسایش لە ناوچەکەیە، کەواتە هەمووان ئەبێ سەرەنجی ئەو بابەتە بدەن.

هەروەها وتیشی: بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکاری ئێران و عوممان گرینگە چونکوو لە تەنگەڵانی هورموز هاوبەشن.

ڕێبەری ئیران بە ئاماژە بە قسەکانی سوڵتانی عومان لەسەر ویستی میسر بۆ دەست پێکردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئێران جەختی کرد: ئێمە لە ئەو بابەتە پێشوازی دەکەین و کێشەیەکمان لە ئەو بارەوە نییە.