ئەندامی کۆمیسیۆنی دارایی پەرلەمانی عێڕاق لە تویتەر ناڕازایان بە چاکسازی ئەو کۆمیسیۆنە سەبارەت بە گەڵاڵەی بودجەی حکومەتی فیدراڵ، نووسی: ئێوە کێن کە ناڕەزایەتی دەردەبڕن بە ئەرکی نوێنەرانی پەرلەمان؟

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن موونس لە تویتەر نووسی: ئەو دەنگانەی کە خوویان گرتووە بە بەدەستهێنانی ڕزقی سیاسی، هیچ بایەخێکیان نییە، هەروەها دەقێک کە لەلایەن ئەندامانی کۆمیسیۆنی دارایی مەجلیسەوە لەسەری ڕێککەوتن کراوە ناگۆڕدرێت.

وتیشی: هیچ کەس ناتوانێت ئەو دەقانە تێک بدات و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش وەکوو داهاتە نەوتییەکان بەتواوەتی لەسەر شانی ئێمە دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: هەر ئەو جۆرە کە بۆ وەرگرتنەوەی داراییە دزراوە نەوتییەکانی باکووری عێڕاق هەوڵ دەدەین، بۆ وەرگرتنی بەشی ناوچە ڕۆژهەڵاتی و ناوەند و باشووری عێراق و بەدی هێنانی داواکارییەکانیان هەوڵ دەدەین و لە ئەمڕۆ بەدواوە هیچ هەوڵیکی نادادپەروەرانە قبووڵ ناکەین.