سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەمڕۆ سەردانی تاران دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەرەبی ئەلجەدید ڕایگەیاند کە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنیەتی هەولێر و سلێمانی سەفەری تاران دەکەن.

ئەو سەرچاوەگەلە ڕایانگەیاند کە ئەعرەجی و شاندی هاوڕێی لە ئەو سەفەرەدا لەگەڵ سکرتێری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دیدار دەکەن و سەبارەت بە کۆنترۆڵی سنوورەکانی ئێران و عێڕاق و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەمنیەتی واژۆ کراو لە نێوان دوو وڵاتەکە گفتوگۆ دەکەن.