بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جاسم محەمەد جەعفەر سەرکردە لەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتیی نوری مالیکی ڕایگەیاندووە: پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵدەدات دەستبەسەر ئەو بوودجەیەدا بگرێت کە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت.
جەعفەر هەروەک دەڵێت: "پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەموو بودجەیەکەدا هەوڵدەدات دەستبەسەر زۆرترین بڕە پارەی بودجەی فیدراڵییدا بگرێتو بەئارەزوی خۆشی نەوت هەناردەبکات، بێئەوەی هیچ بڕە پارەیەک بۆ حکومەتی ناوەند بگێڕێتەوە".
ئەو سەرکردەیەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕاشیگهیاندووە: "زۆرینەی هێزە کوردییەکان، وەک یەکێتیی نیشتیمانییو بزوتنەوەی گۆڕانو نەوەی نوێ داوای بەدیهێنانی دادپەروەرییان کردوەو نایانەوێت پارە ڕادەستی حکومەتی هەرێم بکرێتو دواجار لەپێدانی مافەکانیان ستەمیان لێبکرێت".