هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان لە کاتی دەنگداندا وتی: یەک دەنگ دەتوانێ چارەنووسی تورکیا بگۆڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە کە لە ناوچەی باکرکۆی ئەستەنبۆڵ دەنگی دا، رایگەیاند کە یەک دەنگیش دەتوانێ زۆر شت بگۆرێت.

وتیشی: گوێ مەدەنە پەراوێزەکان و دەنگ بدەن. ئەنجامی ئەمشەو بێ گومان ئامێرێکە بۆ گۆڕاندنی چارەنووسی تورکیا.