دوای ئەوەی ئێران ناڕەزایەتی دەربڕی بە بانگهێشتی سەرکردەی حزبە دژبەرەکانی بۆ رێوڕەسمێکی ماڵباتی بارزانی، مەسعود بارزانی داوای لێبوردنی لە تاران کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی شەرق، رۆژی 21 ی گوڵانی ئەمساڵ لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی مەلا مستەفا بارزانی لە دهۆک ژمارەیەک سەکردە و ئەندامانی حزبە کوردییە دژبەرەکانی ئێران کە دانیشتووی هەرێمن بانگهێشت کرابوون کە ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایەتی دەربرینی ئێران و بەجێهێشتنی ڕێورەسمەکە لە لایەن نوێنەرانی کۆنسوڵخانەی ئێران لە تاران.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران چەند رۆژ دوای ئەوە باڵوێزی عێراق لە ئێرانی بانگهێشت کرد و نارەزایەتی خۆی لەم کارە دەربڕی.

پاش ئەم ناڕەزایەتییە وەفدێکی باڵای مەکتەب سیاسی پارتی بە نوێنەرایەتی لە مەسعود بارزانی ، سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێکهاتوو لە فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، سیداد بارزانی و زاگرۆس فەتاح سەردانی کۆنسوڵخانە ئێران لە هەولێریان کرد و داوای لێبوردنیان لە دەسەڵاتی تاران کرد.

فازل میرانی باسی لەوەکردووە کە بانگهێشتکردنی ڕێبەری گرووپە جوداخوازەکانی ئێران بەئەنقەست نەبووە و بەڵکو هەڵەیەکی تەکنیکی بووە کە لەنێوان لیژنەی ئامادەکردنی ئاهەنگ و بانگهێشتکراواندا روویداوە، راشیگەیاندووە: داوای لێبووردنمان دەگەیەنینە تاران و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

لای خۆشیەوە سیداد بارزانی لای خۆیەوە رایگەیاندووە کە ڕێوڕەسمەکە سیاسیی نەبووە، بەڵکو بۆنەیەکی رۆشنبیریی بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هاتووین بەدەسەڵاتدارانی ئێرانی ڕابگەیەنین کە بوونی ڕێبەرانی پارتە کوردییەکانی ئێران لەم بۆنەیەدا بەئەنقەست نەبووە.

هەروەها سەلام عارف ڕوشدی جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەڕێگای پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە داوای لێبووردنی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورستانی لە بەرپرسانی ئێرانی گەیاندۆتە بەرپرسی دیسکی کەنداو لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران.