فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێڕاق لە ناسینەوە و تێکشکاندنی 25 حەشارگەی تیرۆریستەکانی داعش لە ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی هێزەکانی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێڕاق ڕایگەیاند کە لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی لە دیالە، توزخورماتو و کەرکووک لانیکەم 25 ناوندی ئەو تیرۆریستانە ناسراوەتەوە و تێکشکێدراوە.

هەروەها ڕاگەیێندراوە کە لە ئۆپراسیۆنەدا ژمارەیەکی بەرچاو نارنجۆک و خومپارە و چەک و چۆڵی جۆراوجۆر دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەو ئۆپراسیۆنە بە هاوکاری ئەرتەش، حەشدی شەعبی و وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوە چوو.