پێنجەمین فستیڤاڵی مۆسیقا و گۆرانی لەیلاخ بە ئامادەبوونی 30 گرووپ لە چەندین ناوچەی ئێران دەستیپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێنجەمین فستیڤاڵی نەتەوەیی مۆسیقا و گۆرانی لەیلاخ شەوی رابردوو لە شاری دێولان دەستی بە کار کرد.

لە شارەکانی قەزوێن، ئەلبورز، خوراسانی باشووری، ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی و کرماشان و کوردستان و گروودێک لە هەرێمی کوردستان بەشدارن.

گرووپەکان لە بەشەکانی بەیت، حەیران، لاوک، وردەکەقام، سیاچەمانە و هۆرە لەم فستیڤاڵەدا بەرهەمی خۆیان پێشکەش دەکەن.