وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند دوای پێنج ساڵ زیندانی کرانی ئەسەدوڵا ئەسەدی دیپلۆماتی ئێرانی لە زیندانەکانی بەلژیکا و ئەڵمانیا، ئەمڕۆ گەڕایەوە ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، وەزیری دەرەوەی ئێرانی لە ئازاد کرانی ئەسەدوڵا ئەسەدی دیپلۆماتی بێ تاوانی ئێرانی هەواڵی دا.

ئەمیر عەبدوڵاهیان رایگەیاند: ئەسەدوڵڵا ئەسەدی کە بە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی دەستبەسەر کرا بوو، ئازاد کراون.

سپاسی سوڵتانی عەمانی کرد بۆ نێوبژیوانی کردنی ئەم کارە.